بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی بە ئامادەبوونی باڵوێزی وڵاتانی دیکەی نیشتەجێی تاران ڕایگەیاند: 22ی ڕێبەندان ، ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، ڕۆژی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و لە ساتێکی مێژوویی ناوازە لە مێژووی ئێراندایە.
سەرۆک کۆمار لە درێژەدا ئاماژەی بەوەدا: لەم ساڵانەدا سەرەڕای پیلانگێڕی جۆراوجۆری دوژمنانی بیانی، میللەتەکەمان هەنگاوی گەورەی بەرەو سەربەخۆیی و گەشەپێدانی وڵات ناوە. لە ڕەهەندی سیاسیدا ڕێبازی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئەنجامدانی چەندین هەڵبژاردن و بەشداری هاووڵاتیان لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان، بەشداریی خەڵک لە گۆڕەپانە سیاسییەکاندا زیاد کردووە.
ناوبراو بە ئاماژەدان بەو هەڵبژاردنە زۆرانەی کە لە وڵاتی ئێمەدا ئەنجام دراون، وتی: لە کام وڵاتدا کە بانگەشەی دیموکراسی دەکات لە ماوەی ٤٧ ساڵدا نزیکەی ٥٠ هەڵبژاردن ئەنجامدراوە؟ سەرکەوتن و یەکڕیزیی گەل و بوونی گەل لەسەر گۆڕەپان نیشانەی، ئەو باوەڕە بووە کە ئێمە توانای وەستانەوەمان هەیە بەرامبەر زلهێزەکان بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی.
پزشکیان وتیشی: : کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی دۆستایەتی بۆ هەموو ئەو وڵاتانە درێژ دەکات کە خوازیاری هاوکاریی ڕاستگۆیانەن. توانای ئابووری، گواستنەوە و زانیاریی ئێران سەکۆیەکی گونجاوە بۆ هاوکاریی فرەلایەنە.
Your Comment